ئوشاک
لە شاری ئوشاکی تورکیا نزیکەی سەدەیەکە کارگەیەکی بەرھەمھێنانی شەکر ھەیە و لەو شارەدا پاش ئەوەی جوتیاران دەست دەکەن بە ناشتنی تۆوی چەوەندەر دوای ٧ مانگ ئەو سەوزەیە پێدەگات و دواتر بۆ کارگە دەگوازرێتەوە.
پاش ئەوەی بە جوانی دەشورێێتەوەو لە پاشماوەی خاکەکە پاک دەکرێتەوە, دواتر لە ڕێگەی چەقۆی تایبەتەوە گەڵاو بەشە بەکار نەکاھتووەکانی لێدەکرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی دروستکردنی شەکر، چەوەندەر لە ناو ئاوێکدا دەکوڵێنرێت تاکو شەربەتێکی لێدروست بکرێت و دواتر دەکرێتە ناو ئامێری سەنتەفیوج ەوە تاکو شەکرەکە لە ئاوەکەی جیابکرێتەوە و دواتر شەکرەکە لەناو بوخاردا جارێکی تر دەکوڵێنرێت و پاشان لە ڕێگەی ئامێری کریستاڵیزەیشن ەوە کریستاڵی شەکر بەرھەم دێت و دواتر دەکرێتە فەردەوە و ئامادەدەکرێت بۆ فرۆشتن.
تەواوی ئەم کردارەو و قۆناغەکانی دورستکردنی شەکر لە چەوەندەر، ٣٠ کاتژمێری پێدەچێت.