ئیزمیر
لە مەڕاسیمی کرانەوەی نووسینگەی نوێی AA کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی دەوڵەت ئامادەیبوون، پەتی نووسینگەکە لەلایەن ھەریەک لە والی ئیزمیر موستەفا تۆپڕاک، سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیزمیرعەزیز کۆجائۆغڵو، پەرلەمانتاری AK پارتی سەلجوق ئۆزداغ، سەرۆکی ئەنجوومەن و بەڕوەبەری گشتی AA کەمال ئۆزتورک و ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی AA ساڵح مەلەک ەوە بڕدرا.
لەدوای کردنەوەی نووسینگەی نوێی AA لە ئیزمیر، ھەریەک لە والی ئیزمیر موستەفا تۆپڕاک، سەرۆکی شارەوانی عەزیز کاراجائۆغڵو، پەرلەمانتاری AK سەلجوق ئۆزداغ سەرۆکی شارەوانی ناوچەی بۆڕنۆڤا پارتین ئۆکیای سندر کە نووسینگەی نوێی AA لە سنووری ئەو شارەوانیە یە، لەسەر مێزی بەڕێوەبەرایەتی AA کۆبوونەوە.
بەڕێوەبەری گشتی AA کەمال ئۆزتورک دەربارەی مێزی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری بە ئامادەبووان راگەیاند و گووتی: "ھەموو بەیانیەک بە شێوەکی راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ پەیامنێرانمان لەچەندین ناوچەی جیھان دەکەین و لەبارەی رۆژەڤ و بابەتی رۆژ گفتوگۆ دەکەین."
ئۆزتورک رایگەیاند: ئاژانسی AA جگە لە زمانی تورکی و ئینگلیزی، ھەروەھا بە زمانەکانی رووسی، عەرەبی، سڕبی و ھەردوو زاراوەی کوردی سۆرانی و کرمانجی ھەواڵەکانی بڵاودەکاتەوە. رۆژانە ١٥٠٠ ھەواڵ و ١٤٠٠ وێنە بڵاودەکەینەوە، ١٣٠٠ کارمەندمان لە ١٥ نەتەوەی جیاواز ھەیە و لە ٥٥ وڵاتیش نووسینگەمان ھەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی AA گوتی:" ئێمە ئۆفیسی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستمان ھەیە کە بەھێزترینیانە لە جیھان. نووسینگەی زمانی عەرەبیمان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ھەواڵی عەرەبی بڵاودەکاتەوە. نووسنگەی بەلقان بۆتە یەکێک لە نووسینگە ھەرە گەورەکانی ھەواڵ. لە بۆسنا بە سڕبی و کرواتی ھەواڵ بڵاودەکەینەوە و چەندین ئابوونەمان ھەیە. چونکە کرواتیا بۆتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و ئاژانسی ھەواڵی نیە؛ بۆیە لە بڕۆکسل چاوی لەسەر AA یە. ئامانجمان ئەوەیە ببینە یەک ٥ ئاژانسەکانی بەناوبانگی جیھان کە ئێستا لە ریزبەندی ٩ داین. بەر لە ٢ ساڵ لە ریزبەندیدا نەبووین، بەڵام لەسایەی جێبەجێکردنی " پڕۆژەی ١٠٠ ساڵی" لە ماوەی ٢ ساڵی رابردوو، گەیشتینە ریزبەندی ٩ەمین و ئامانجمانە لە ساڵی ٢٠٢٠ بگەینە ریزبەندی ٥ەمین."
ئۆزتورک پێیوایە بەھۆی ئەوەی ئیزمیر بۆتە دەرگایەکی گرنگی تورکیا بەڕووی دەرەوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، گرنگیەکی زۆر بە ئۆفیسی ئەو شارە دەدەن. ھەروەھا باسی پڕۆژەی (EXPO٢٠٢٠ تەندروستی بۆ ھەمووان) کرد و رایگەیاند: ئێمە بە شێوەیەکی خۆبەخش بووینەتە سپۆنسەری (EXPO)، چاڵاکی گەشتوگوزار، تەندروستی و یان ھەر چاڵاکیەکی دیکە لە ئیزمیر، ئەمەش نە ک تەینا بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ بەڵقانیش زۆر گرینگە. بە پەخشی سێ زمانیمان لە بۆسنا و ھەروەھا پەخشی ئینگلیزی، ھەموو ناوچەی بەڵقان و جیھان ئاگایان لە ئیزمیر دەبێت.
ھەروەھا گوتی: "لەبەر ئەوەی سەرنجی جیھانی عەرەبی لەسەر ئەو ناوچەیەیە و ئیزمیر بۆتە ئامانجێکی گەشتوگوزاری. ئێستا ئێمە ئەو ناوچەیە بە زمانی عەرەبی بە خەڵکی عەرەب دەناسێنین و بۆ ئەم مەبەستەش وێنە و ڤیدیۆ دروست دەکەین. پەخشمان لە سڕبیا ئەوەندە کاریگەرە، بۆتە ھۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران و ھەروەھا گەشتی ئاسمانیش زیادیکردووە."
لەلای خۆیەوە والی ئیزمیر موستەفا تۆپڕاک رایگەیاند: ئەمڕۆ ئیزمیر زۆر دڵخۆشە، AA لە ئیزمیر بەشێوەکی باشتر خزمەتی ئزمیر دەکات و گوتی:" شوێنی نوێ و دیزاینی نوێ دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھەواڵی باشتر. کاتێک کارێک ئەنجام دەدرێت، پێویستە راستیەکەی بگاتە رای گشتی. دەزانین AA لەو رووەوە زۆر بەباشی کاردەکات".
AA دوای ساڵی ١٩٦٣ لە ئیزمیر بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکە خزمەتی بەشدارانی دەکات، دوای ساڵی ١٩٧٧ ئۆفیسی کۆن لە شەقامێکی سەرەکی ئەو شارە کرایەوە، دوای بڕیاری دروستکردنی باڵەخانە، نووسنگەی نوێ بۆ شەقامی (ئاکەدنیز) گواسترایەوە.