İslam Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
نیویۆرك – AA
دایک و باوكی هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، مێلانیا تره‌مپ بوونه هاووڵاتی ئه‌مریكی.
دایک و باوكی مێلانیا، ڤیكتۆر و ئامالیجا كناڤس دوای سوێندخواردنیان له رێوڕه‌سمی هاووڵاتیبوون له نیویۆرك بوونه هاووڵاتی ئه‌مریكی.
باوكی مێلانیا، ڤیكتۆر كه ته‌مه‌نی ٧٤ ساڵه و به دوو ساڵ له تره‌مپی زاوای به‌ته‌مه‌نتره به‌ر له هاتنی بۆ ئه‌مریكا له سلۆڤانیا له پێشانگای ئۆتۆمبێل و ئامالیجا-ی دایكی مێلانیاش له كارگه‌یه‌كی رستن و چنین كاری كردووه.
ئاماژه به‌وه درا كه هه‌ردووكیان خانه‌نشینن و به مۆڵه‌تدانی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی كه به "كارتی سه‌وز" ناسراوه له ئه‌مریكا ده‌ژیان.
ئاماژه به‌وه نه‌دراوە كه ئایا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له رێی مێلانیا تره‌مپی كچیانهوه وه‌رگرتووه یاخود نا.
سیسته‌می ئه‌مریكا رێگه به‌و كۆچبه‌رانه ده‌دات كه كارتی سه‌وزیان هه‌یه یان بوونه‌ته هاووڵاتیی ئه‌مریكا به یه‌كجاره‌كی كه‌سوكاری هه‌ره نزیكیان ببه‌نه ئه‌و وڵاته.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌و سیسته‌مه‌ی كه خێزان له خۆ ده‌گرێت و ئه‌و به "كۆچی زنجیره‌یی" ناوی بردوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس له پارته‌كه‌ی كه وه‌ك ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه داوایان كردبوو له چوارچێوه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆچدا ئه‌و سیسته‌مه به شێوه‌یه‌ك سنووردار بكرێت كه ته‌نها هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ئه‌و كۆچبه‌رانه بگرێته‌وه كه كارتی سه‌وزیان هه‌یه یاخود بوونه‌ته هاووڵاتی ئه‌مریكا.