Duygu Yener,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:"هه‌ندێك وڵات له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه توركیا تیایدا لایه‌نه، هه‌ڵوێستیان پاراستنی كوده‌تاچی و له‌ئامێزگرتنی تیرۆریست و نه‌ناسینی ماف و یاساكانه. ئه‌و دۆخه نه‌رێنییه‌ی به‌م رۆژانه‌ی دوایی دووچاری ئابوورییه‌كه‌مان بووه، ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی هه‌مان بابه‌ته."
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌وه‌ی دۆلار، یۆرۆ و زێڕی هه‌یه با بچێت له بانكه‌كانمان به لیره‌ی توركی بیگۆڕێته‌وه. ئه‌وه خه‌باتێكی نیشتمانی و ناوخۆییه. ئه‌وه وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی جه‌نگی ئابوورییان له دژی ئێمه راگه‌یاندووه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:"بهرپرسیارییەتیی جۆرج و هانس له‌سه‌ر ئێمه نییه، بهرپرسیارییەتیی ئه‌حمه‌د و محەمه‌د و ئایشه و فاتیمه له‌سه‌ر شانی ئێمەیە. ئێمه بهرپرسیارییەتیی ئێوه‌مان لهسهرشاندایه".