Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2015
داودئۆغڵو لە میانی مەراسیمێكی دابەشكردنی خەڵاتدا بەسەر ژمارەیەك لە سەركەوتووانی بواری سەركردایەتی كردنی كاردا، خەڵاتی بەخشییە ٤١ كەسی سەركەوتوو و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند "گوتەكانی هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە كە رایگەیاندبوو 'خستنە خوارەوەی فڕۆكە رووسییەكە لەلایەن توركیاوە هەڵەبوو' ئابڕووچوونێكی یەكجارەكی و خیانەتێكی تەواوەتییە. لە قۆناغێكی وەك ئەوەی ئێستا كە فڕۆكەكانی جەنگی رووسیا توركمانی بێ تاوان، عەرەبی بێ تاوان و كوردی بێ تاوان لە ئەعزاز، حەلەب، ئیدلیب و بایربوجاك بۆردومان دەكەن، تۆ بەڕاكردن بچیت بۆ رووسیا و پشتیوانییان بۆ رابگەیەنیت، ئەمە خیانەتێكی زۆر روونە بەرامبەر بەم گەلە. ئەمە بیرنەكردنەوەیەكی ئاشكرایە".
- "پەرلەمانتاری لەو جۆرە شایەنی ئێوەیە"
داودئۆغڵو هەڵسەنگاندنی بۆ گوتەكانی ئەرەن ئەردەمی پەرلەمانتاری جەهەپە كرد و گوتی: "بەداخەوە سەرۆكی گشتی جەهەپە و دەسەڵاتدارانی پارتەكە لەبەرامبەر ئەو گوتانەدا كە ناپاكی كردووە و لە رێگەی بوختانكردنەوە ناوبانگی توركیای لەكەداركردووە، هیچ كاردانەوەیەكی ئەوتۆیان نیشان نەدا. بەڵكو بگرە گوتیان 'ئێمە ئەو پەرلەمانتارەی خۆمان ناكەین بە قوربانی'، بەڕێز كلچدارئۆغڵو ئێمە خەمی ئەوەمان نییە كێ پەرلەمانتاری خۆی بكاتە قوربانی. ئەو پەرلەمانتارەتان پیرۆز بێت. پەرلەمانتاری لەوجۆرە شایەنی ئێوەیە".