ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغلو لە گوتارەکەیدا لە نێو گرووپی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، رایگەیاند کە لەوەتەی ٧ی حوزەیرانەوە ٦٥٧ کردەوەی تیرۆر ئەنجام دراوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە داعش و پەکەکە و دھکپ-ج ھاوکات ھێرشیان دەست پێ کردووە.
داودئۆغڵو:
"بە سێ قۆڵی ھێرشکراوەتە سەر کۆماری تورکیا، دیموکراسی، شیرازەی کۆمەڵایەتی، ھاوکات پێگەی تورکیا لە نێودەوڵەتی کراوەتە ئامانج. ئەگەر ئێمە شەھیدێک بدەین ئەوە ھەموو جوەڵەیەک دژی ئەو لایەنانە پەیڕەو دەکەین کە فەرمانی ئەم شەھیدکردنەیان، دەرکردووە. ھەرگیز ئارامی و پێداگری ئێمە تاقی مەکەنەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگەیاند کە ئەوانەی ھەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نانوێنن ئەوە مافی پێدانی زانیاریشیان نییە.
راشیگەیاند کە ئەوانەی داعشیان ئیدانە کرد پێویستە پەکەکەش ئیدانە بکەن لە پاڵ ئەمەشدا گوتی: "هەتا ئیدانەی تیرۆری پەکەکە نەکەن، تۆمەتبارن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێت: "ھەروەکو چۆن ئەوان لە ھەمان خاڵ و ھەمان کات ھێرش دەکەن، ئێمەش بە ھەمان شێوە ئۆپەراسیۆنەکانمان ئەنجام دەدەین. ئێمە دەسەڵاتمان ھەیە نەک لەگەڵ سێ رێکخراو بەڵکو بەرەنگاری ٣٣ رێکخراویش ببینەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا درێژەی دایە و گوتی:
"ئێستا بانگھێشت بۆ ئەوکەسانە دەکەم کە داوای ئاشتی دەکەن. بەتایبەتی ئەندامانی ھەدەپە، ئەوکاتەی لە ٢٠ی تەمووز وتمان وەرن با لە شارۆچکەی سروج لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا ئیدانەی داعش بکەین، ئایا ئەوان بۆ نەھاتن؟ ھەڵبەتە چاوەڕێی فەرمانی قەندیلیان دەکرد، پێویستە ھەموومان وێنە راستییەکە ببینین، لەوەتەی ٧ی حوزەیرانەوە رووبەڕووی ھێرشێکی پلان دارێژراو بووینەتەوە، ئەوکەسانە پێویستە ھۆشیار بن بەوەی کە وایاندەزانی پەکەکە لەگەڵ داعش شەڕ دەکات، ئەو رۆژەی کە داعش ھێرشی کردە سەر وڵاتەکەمان لە ھەمان کات پەکەکەش زنجیرە ھێرشەکانی خۆی دەست پێ کردبوو".
داودئۆغڵو لە کۆتاییدا دەڵێت: "داعش ھەم لە رووی ئاسایشە و ھەمیش لە رووی ئاینییەوە ھەڕەشەیە، ھاوکات ھەڕەشەیەکی ئایدیۆلۆژییە. لە ٣٠ پارێزگا ئۆپەراسیۆن دژی داعش، پەکەکە و دھکپ-ج دەستی پێ کردووە. هەتا ئێستاش ھەزار و ٣٠٢ گومانلێکراو دەستگیر کراون".