پەكکین
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی لێدوانەكانی هاوسەرۆكی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاشدا كە گوتبووی تەقینەوەكەی سروج لە لایەن هێزی گلادیۆی تایبەتی كۆشكی سەركۆمارییەوە ئەنجام دراوە، گوتی: "ئەمە لێدوانێكی نائەخلاقانەیە چونكە سەرۆكایەتی كۆمار پێگەیەكی ئەوەندە بەرزە كە ناكەوێتە ئاستی ئەم جۆرە لێدوانە نائەخلاق و رەوشت نزمانە".
ئەردۆغان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لە پەككینی پایتەختی چین، دوای ئەوەی كە رۆژنامەنووسێك ئاماژەی بەوە كرد كە هاوسەرۆكی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت تەقینەوەكەی سروج لە لایەن هێزی گلادیۆی تایبەتی كۆشكی سەركۆمارییەوە ئەنجام دراوە، ئەردۆغان گوتی: "ئەمە لێدوانێكی بێ ئەخلاقانەیە، كۆشكی سەركۆمار و پێگەی سەركۆماری ئەوەندە بەرزە كە ناكەوێتە ئاستی نزمی ئەو جۆرە لێدوانانە، پێش هەموو شتێك ئەو كەسەی ئەم قسانەی كردووە بەرپرسی كوژرانی 50 كەسە لە كاتی رووداوەكانی شەش، حەفت و هەشتی تشرینی یەكەمدا، بەداخەوە تا ئەمڕۆ لە ژێر سێبەری حەسانەدا بەردەوام بووە و هێشتا هیچ جۆرە هەڵوێستێكی روون و ئاشكرای لە بەرامبەر پەكەكە نییە كە ئەورووپا و ئەمریكایش وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی پێناسەیان کردووە. بێگۆمان براكەیشی لە چیایە و لە چیا گەورە بووە. بۆ خۆیشی دەرفەتی دەست كەوێت هەر دەچێتە ئەوێ، خۆ ئەوانە ئەو كەسانەن كە لەوێیەوە فەرمان وەردەگرن، پێویستە هەر وشەیەك كە لە دەمیان دەردەچێت گوێیان ببیستێ".