مەزاری شەریف
لە باکووری ئەفغانستان لە شارۆچکەکانی قەڵای زاڵ و خان ئەبادی سەر بە شاری کوندز شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و ھێزەکانی ئەمنی ئەو وڵاتە رووی دا و بەھۆیەوە ٤٣ کەس کوژراوە.
فەرماندەیەکی پۆلیسی بە رەچەڵەک تورکمان، نەبی گوچلو کە بەشداری لە شەڕ و پێکدادانی شارۆچکەکەی کرد روونکردنەوەیەکی دا بە ئاژانسی ئانادۆڵو و رایگەیاند کە دوێنێ لە ھەمان کاتدا چەند ھێرشێک کرایەسەر بنکەکانی پۆلیسی شارۆچکەی قەڵای زاڵ و لە ئاکامدا شەڕ و پێکدادان ھاتە ئاراوە و بەھۆیەوە ٣١ چەکداری تاڵیبان و ٢ پۆلیس کوژراوە و ٣٥ چەکدار و ١٤ پۆلیسیش بریندار بووە.
گوچلو ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی گیراوە و ١٣ ماینیش بێ کاریگەر کراوە.
لەلایەکی ترەوە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کوندز، سەعید سەروەر حوسێنی رایگەیاند، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رێکخراوەکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھەردوولا ھاتووەتە ئاراوە و بەھۆیەوە ١٠ چەکداری تاڵیبان کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بووە.