ئەنقەرە
ڕوونکردنەوەیەکی ڕەسمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکردووە رۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخ و پەیوەندی سیاسی و ئابوری و کلتوری نێوان تورکیا و ھەریەک لە عومان و کوێت، سەردانی ئەو دوو وڵاتە دەکات.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە کە لەو سەردانەدا و لە وڵاتی کوێت، داودئۆغڵو بەشداری کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی گروپی ھاریکاری و ھاوکاری نێوان تورکیا و کوێت دەکات و لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی کوێت و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەو ولاتەدا کۆدەبێتەوە .