بەرلین
جۆی بارۆسۆ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ئەوروپا لە ووتەیەکیدا بۆ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی گوتوویەتی: ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، پەیوەستە بە جێبەجێ کردنی تەواوی مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەوەیش پێویستی بەکاتە.
باروسۆ لەوبارەیەوە زیاتر قسەیکردو گوتی: "دەرگای یەکێتی ئەوروپا کراوە دەبێ بەڕووی تورکیادا چونکە تورکیا وڵاتێکی گرنگی ئابوورییە، ئێستا خاوەن جیۆپۆلیتێکێکی بەھێزە."
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ئەوروپا ئاماژەی بەوە داوە ھەر وڵاتێ مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکات، ئەوا بە ئەندام وەردەگیرێ.