شرنەخ
پۆلیسی شاری جزیرە لەسەر زاری مێردەکەی چیرۆکی کوژرانی ژنێکی تەمەن سی ساڵان بەو جۆرە گێڕایەوە: سێ رۆژ لەمەوبەر ژنەکە لەڕووداوێکی ھاتوچۆدا بریندار بووەو لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، دوو رۆژ دواتر مێردەکەی دەیبیستێ کە ژنەکەی لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا بووە وەختێ دووچاری ئەو رووداوە ھاتووە. ھەر بۆیە لەنەخۆشخانە بەبرینداری دەیباتەوە ماڵی خۆیان و بەفیشەک دەیکوژێ.
پۆلیسی شاری جزیرە ھەروەھا رایگەیاند: پیاوەکە دەستگیرکراوەو ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە لای پۆلیسە. مێردی ئەو ژنە بە پۆلیسی گوتووە ژنەکەی لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا بینراوە بۆیە کوشتوویەتی.