ئه‌نقه‌ره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقدا رایگه‌یاند كه ئێمه وه‌كو توركیا بۆ بونیادنانه‌وه‌ی عێراق به هاوبه‌شی هه‌مووی پێكهاته‌كانی له هه‌وڵی هاوكاریكردنی هه‌موو برا عێراقییهكانداین.
داود ئۆغڵو گوتی: "هه‌ڵومه‌رجی ئه‌منی عێراق زۆر ئاڵۆزه و هه‌ر مانگ چه‌ندین هه‌زار كه‌س له عێراق به هۆی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن."
داود ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌مووی پێكهاته‌كانی عێراق، سۆننه، شیعه، كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و مه‌سیحییه‌كان برای گه‌لی توركیان و كاتێك كه‌سێك له عێراق گیانی له ده‌ست ده‌دات جه‌رگمان ده‌سوتێ و ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه له ده‌ستمان دێن بۆ برا عێراقییه‌كانمان ده‌نێرین.
داود ئۆغڵو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پاراستنی گیانی توركمانه‌كان، به‌شداری پێكردنیان له پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووریی عێراق، گه‌یشتنیان به پێگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر به‌شێكی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراقه. له شه‌ڕی دژه تیرۆردا و توركیا هه‌میشه پشتگیری له عێراق كردووه و به‌رده‌وام پشتگیری لێوه ده‌كات.
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیشه‌وه داود ئۆغڵو رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌مووی برا عێراقییه‌كانمان به‌بێ جیاوازی داهاتوویه‌كی باش بۆ عێراق و پێكهاته‌كانی عێراق بونیاد بنین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێ درێغی ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: "توركمانه‌كان له عێراق كاتی نین یا به شێوه‌یه‌كی كاتی نیشته‌جێ نه‌كراون به‌ڵكو توركمان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی عێراقه و ده‌بێ له نێوان توركیا و عێراقدا رۆلی پردێكی كارا و به‌هێز بگێڕن. ده‌بێ توركمانه‌كان له بواری په‌روه‌رده، به‌شداریكردنی له به‌ڕێوه‌بردنی ئیدارات و پرۆسه‌ی سیاسی وڵات‌دا رۆلی خۆیان بگێڕن، چونكه توركمانه‌كان بۆ یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتی عێراق فاكته‌رێكی زۆر گرنگن."