سارایەڤۆ
گوتەبێژی ئیئتیلافی نشتیمانی سوریا لوئەی سافی لەبارەی رەوشی سوریا ھەلسەنگاندێکی بۆ AA کرد و ئاشکرایکرد کە ئەوان دەخوازن ھەلبژاردنێکی شەفاف و دیموکراتی لە سوریا ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی حکومەتێک دیموکراتی دروست بکرێ و رایگەیاند کوسپی بەردەم گەشەپێدانی دیموکراسی لە سوریا رژیمی ئێستای بەشار ئەسادە.
سافی لەمبارەیەوە گوتی: "شەڕی ناوخۆی سوریا وەک کۆمەڵکوژی بۆسنیایە بەشێوەیەک دانیشتوانی دیمەشق وەک دانیشتوانی بۆسنیا برسین و بۆ کرینی نان سڕە دەگرن. شەری سوریا شەڕی ناوخۆ نییە، بەڵکو شۆڕشە. سەیرکردنی ئەم کۆمەڵکوژیە ھەرگیز قبوڵناکرێ و جیھان بە شەرمەزاریەوە سەیری ئەو رەوشە دەکا. قەیرانی سوریا قەیرانی مرۆڤییە. شەڕی سوریا نێودەوڵەتیە و سعودیە, ئێران, ئەمریکا و تورکیا تێیدا رکابەرێتی یەکتر دەکەن."
سافی رەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر سوریا گرت و گوتی: " دەبێ ئەمریکا بەشداری حزبوڵا و ئێران لە شەڕی سوریا ئیدانە بکا و بەڵێنەکانی لەبواری ھاوکاری سەربازی بۆ ئۆپوزسیۆنی سوریا جێبەجی بکات. ئەمریکا رێگەی داوەتە رژێمی ھێرشی سەر گوند و شارەکان بکا. ھەموومان باش دەزانین ئەمریکا لەتوانایدایە رێ لە کۆمەڵکوژی سوریا بگرێ و داخوازیمان ئەوەبوو ھێزی سەربازی ئەمریکا ھێرش بکاتە سەر سوریا بۆئەوەی رژێمی ئێستا بگۆڕدرێ."
سافی باسی یارمەتی حکومەتی تورکیا بۆ پەنابەرانی سوریا کرد و گوتی: " حکومەتی تورکیا ھاوکارییەکی زۆری گەلی سوریا دەکا و ئەمەش کارێکی گرینگە بۆ ئێمە. داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین لەسەر ئەم ھاوکاریانەی بەردەوام بێ. ھەوڵ دەدەین ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ژێر چەتری ئیتیلافی نشتیمانی سوریا کۆ بکەینەوە و گەلی کوردیش لەگەڵماندا بێ."
گوتبێژی ئیئتیلافی نشتیمانی سوریا لوئەی سافی جەختی لەوەش کردەوە کە بوونی شەری مەزھەبی لە سوریا کاریگەری خرابی لەسەر گەلی سوریا ھەیە و خزمەتی رژێمی بەشار ئەسەد دەکا.