Ramal Mahmood
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
لە بڕیارنامەکەدا تاشچیئەر بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی و ئەنجامدانی تاوان بەناوی رێکخراوەوە"، "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی" و "بەشداریکردن لە گردبوونەوە و رێپێوانی نایاسایی و بڵاوەنەکردن وێڕای هۆشداری دان" تاوانبارکراوە و بەم هۆیەوە داواکراوە زیندانی بکرێت بۆ ماوەی ١٠ بۆ ٢٣ ساڵ.
دوای کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تیرۆر لەسەر پەرلەمانتاری دیاربەکری هەدەپە، ئیمام تاشچیئەر بڕیارنامەی ئامادەکراو لەسەر ناوبراو کە داوای زیندانی کردنی دەکات لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە قبوڵ کرا.
دوای هەڵگرتنی مافی پارێزبەندی پەرلەمانتارانی تورکیا دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیانەی لەسەر پەرلەمانتاران کراونەتەوە.
لەو میانەیەدا دادگای تاوانە قورسەکان، بڕیارنامەی ئامادەکراوی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دیاربەکری قبوڵ کرد.
لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، تاشچیئەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە لە بەردەم بارەگای لقی یەنیشەهیری دەبەپە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ئۆپەراسیۆن بۆسەر چەکدارانی پەکەکە/کەجەکە لە شارۆچکەی سیلڤان رێکخرابوو، پڕوپاگەندەی بۆ پەکەکە کردووە.