ئەنقەرە
وەزیری پەروەردەی تورکیا نابی ئاوجی، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: "لەبەرنامەیاندایە دیراساتی ھەڵبژاردە کە وانەی کوردی تێدایە پەرە پێبدەن و لەداھاتوودا مامۆستای بۆ دانامەزرێنن."
ئاوجی لەمیانی سەردانی بۆ AA گوتی: "تا ئێستا ٢٨ ھەزار خۆیندکار وانەی کوردیان ھەڵبژاردووە لەوانە ٢٧ ھەزارو ٢٠٠ کەسیان خۆیندکاری وانەی شێوەزاری کرمانجی و ئەوانی دیکە وانەی ئایین و زازاکیان ھەڵبژاردووە، ھەروەھا بۆ بەرەو پێشچوونی ئەم پرۆسەیە لە ھەر پۆلێکی خۆیندنیش ١٢ خۆیندکار دادەنێن تا بە باشی فێر ببن."
لە لایەكی دیكە ئاوجی گوتی: " بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی سەرپۆش بووە مایەی ئاسوودەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کارمەند، ھاوکات ئەو بڕیارە کێشەی بەشێکی زۆری ژنانی لە تورکیا چارەسەر کرد."
وەزیری پەروەردە لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی سوێندی نێو قوتابخانەکان گوتی" لە جیھانی ئەمڕۆماندا ئەوانەی کە دەڵێنەوە و ئەوانەیش کە داوای گوتنەوە دەکەن بۆ خۆیان بیر لەوە ناکەنەوە چی دەڵێن و بۆ چی دەڵێن تەنیا خۆیان لەگەڵ ھەڵومەرجی رۆژدا گونجاندووە."
ئاوجی رایگەیاند: "وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی نوێ بە کەس نادات، بڕیارە پەرلەمان دەست بەگۆڕانکاریی یاسایی بکات، لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانکارییانەدا چاوەڕوان دەکرێ پێناسە و یاسایەکی نوێ بۆ ئەو قوتابخانانە دەربکات، تا کۆتایی ساڵ قوتابخانە تایبەتییەکان داناخرێن."
لەبارەی خوێندنگەی تایبەت گوتی: "٢٠% ی قوتابخانەکانی ئەمڕۆ مەرجی پێویستیان ھەیە تا بکرێنە قوتابخانەی تایبەتی و ٨٠% ی قوتابخانەکانیش بۆ ئەوەی بکرێن بە قوتابخانەی تایبەتی ھاوکاریی پێویستیان پێشکەش دەکرێ، دەمانەوێ ٧٠%ی قوتابخانەکان بکرێنە قوتابخانەی تایبەتی و دەوڵەتیش ھاوکاری پێشکەشی ئەو قوتابخانانە بکات."