عه‌نتاب
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی كاركامیش-ی سه‌ر به پارێزگەی عه‌نتاب له باكووری رۆژئاوای جه‌رابلوس جموجۆڵیك له‌ئارادایه و بینراوه كه چه‌كدارانی داعش له نزیك سنوور له‌و ناوچه‌یه‌دا به سێ ئامێری هه‌ڵكۆڵین خه‌نده‌قیان هه‌ڵكه‌ندووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا سه‌ربازانی توركیا له ناوچه‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌درێژایی رۆژ ده‌نگی شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كه نهیستراوه له كاتێكدا له باشووری شاره‌كه دوێنێ شه‌ڕ و پێكدادان و ده‌نگی هاوه‌ن بیسترابوو.