Sarp Özer
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بە پەلامارەکەی ئاچاکالە ئاماژەی بەوە کرد کە ئیدی سنووری ئارامییان نەماوە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لەو دیو سنوورەکانەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێن و رایگەیاند ''ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ بەسزاگەیاندن بەچڕی و خێراییەکی زۆر بەردەوام دەبن''.
خولوسی ئاکار وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە سەبارەت بەو پەلامارەی لە ئاکچاکالە گیانلەدەستدانی سێ سەربازیی لێکەوتەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دوا بە دوای پەلامارەکە، خێرا دەست کراوە بە ئۆپەراسیۆنی پێویست و گوتی:
''ئیدی سنووری ئارامییان نەماوە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لەو دیو سنوورەکانەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێن. خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ نەچووە و ناچێت. بەتوندی ئامانجەکانی پەکەکە/یەپەگە-مان کردە ئامانج، لەمەودواش بەردەوام دەبین. تا ئەمڕۆ ٢٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون. ئەو ژمارەیە زیاتر دەکات. ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ بەسزاگەیاندن بەچڕی و خێراییەکی زۆر بەردەوام دەبن. جارێکی دیکە باس لەوە دەکەین کە چاوەڕوانیمان لە هەموو موخاتەبەکانمان ئەوەیە بەرپرسیارێتیەکانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنەکان بەجێ بگەیەنن. دووبارە داوا لە خوا دەکەین لە شەهیدەکانمان خۆش بێت و سەرەخۆشی لە خانەوادە، سوپای تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین''.