İsmet Karakaş
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە- AA
سکاڵانامەی تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری هەدەپە، سەمرا گوزەل کە وێنەی لەگەڵ تیرۆریستێکی پەکەکە گرتووە و وێنەکانی لە راگەیاندندا بڵاوبوونەتەوە، رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی ئەنقەرە، لەسەر فەرمانی وەزارەتی دادی تورکیا، سکاڵانامەی تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەنی سەمرا گوزەل-ی تەواو کردووە و لەئێستادا سکاڵانامەکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە.
- وێنەکانی لەگەڵ تیرۆریستێکی پەکەکە بڵاوبووبووەوە
لە ساڵی ٢٠١٧دا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە شاری ئادیامان، تیرۆریستێک بە ناوی ڤۆڵکان بۆرا لە چالاکی خرا و دوای پشکنینی مۆبایلی تیرۆریستەکە کۆمەڵێک وێنەی ڤۆڵکان بۆرا لەگەڵ سەمرا گوزەل دۆزرایەوە.
دوای ئەوەی وێنەکان لە راگەیاندنەکاندا بڵاوبوونەوە، سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی ئەنقەرە سکاڵانامەیەکی لەسەر سەمرا گوزەل ئامادە کرد و رەوانەی وەزارەتی دادی کرد.