شرنا‌خ
خەتیب دیجله گوتی: "هه‌ر كاتیك ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه دەبێت چه‌ند یارییه‌ك دێته نێو بابهتهكهوە. هێزەکانی ته‌ریب نایانه‌وێت قۆناغی چاره‌سه‌ریی پێش بكه‌وێت بەڵکو ده‌یانه‌وێت قۆناغه‌كه تێك بده‌ن، ده‌توانن بۆ ئێمه سه‌یری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ر به ئه‌وان بكه‌ن، پلانی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌چه‌كه ئه‌وان دایانڕژاند، ئه‌م قۆناغه پێوسته بگاته ئه‌نجامی برایه‌تی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌نده‌ق له جزیره هه‌ڵدرابێت ئه‌وە له ئه‌نجامی هه‌ڵوێستی پۆلیس و حكوومه‌ته به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك".
دیجله هەروەها راشیگه‌یاند كه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م قۆناغه پێویسته هه‌موو كه‌سێك هه‌ماهه‌نگ بێت.
دیجله دەڵێت: "چاره‌سه‌ریی ده‌بێ یان نا؟ ئێستا ناتوانین له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه شتێك بڵێین، بۆیه هه‌رگیز رێگە نادەین به سه‌رهه‌ڵدانی شەڕ له نێوان كورده‌كان ئێمه ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئۆجه‌لان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر میلێكیش هیوای ئاشتی ببینم له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وە له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌مێنمه‌وه، به‌م پێیه‌ش هیوامان هه‌یه".
ناوبراو لە کۆتاییدا گوتی: "ئۆجه‌لان رایگه‌یاندووه كه ئێستا نزیكترین قۆناغمانه له ئاشتی، بۆ ماوه‌ی 20 ساڵە به‌م شێوه‌یه نزیك نه‌بووین، هیوامان وایه رووداوه‌كانی پێشوو له جزیره دووباره نه‌بێته‌وه حكوومه‌تیش ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات. به قۆناغێكی هه‌ستیار تێدەپەڕین، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ره‌چاوی ئه‌م هه‌ستیارییه بكات".