Rewa Mahmut Hasan
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
دوای ئەوەی پۆلیسێکی تورکیا لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە لەشارۆچکەی جزیرەی سەر بە شرنەخ رفێنرا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکاندا توانرا رزگار بکرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، فەرمانبەرێکی پۆلیس بەناوی ئایهان کایا لە ١٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ دا لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە رفێنرابوو، دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا توانرا ناوبراو رزگار بکرێت، ئەویش دوای ئەوەی زانرا لە شارۆچکەی جزیرە لەدەستی پەکەکەدایە.
دۆخی تەندروستی ناوبراو جێگیرە.
١٠ ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئایهان کایا کە هاوکات ناوبراو پاسەوانی تایبەتی قایمقامی شارۆچکەی جزیرەبوو لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدابوو لەسەر رێگای سەرەکی نەخۆشخانەی جزیرە، لەلایەن چەند چەکدارێکی پەکەکەوە رفێنرابوو.