Selami Küçükoğlu
05 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2026
ئیستانبوڵ - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەمێکی چڕ باڵی بەسەر ئیستانبوڵ داکێشا.
هەرکام لە پردە گەورەکانی ئیستانبوڵ وەک پردی ١٥ی تەممووز، پردی فاتح سوڵتان محەمەد بە هۆی تەم و مژەکەوە بە تەواوی داپۆشران.
بە هۆی تەمەکەوە لە هەندێک ناوچە مەوداوی بینین بە تەواوی کەم بوویەوە.
لە ناوچەکانی سوڵتان گازی، ئارناڤوتکۆی، بۆیۆکچەکمەجە، ئەیوب سولتان، بەشیکتانش. ساریەر، عومرانییە، ئوسکودار، بایکۆز، چەکمەکۆی، بە هۆی تەمەوە نهۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەکان داپۆشران.
تەمەکە بووە هۆی ئەوەی کە لە هەندێک ناوچەش شۆفێران هەستیارییەوە مامەڵە بکەن.