Sefa Şahin
05 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٢ ھەزار و ٥٣٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی حەوت ھەزار و ٩٠١ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ١١٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لەبارەی داتاکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٤٢ ھەزار و ٥٣٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە.
راشگەیاندرا کە پشکنینی حەوت ھەزار و ٩٠١ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ١١٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە، ھەزار و ٤٢٣ کەس، ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە دوو ملیۆن و ٤٠٤ ھەزار و ٤١٦ کەس.