Hikmet Faruk Başer,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند "له پشووه نۆ رۆژیهكهی جه‌ژندا له ئاكامی ٧٣ رووداوی دڵته‌زێنی هاتوچۆدا له ٣٩ پارێزگا، ٨٦ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه".
سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی رووداوه دڵته‌زێنه‌كانی هاتوچۆ له پشووه نۆ رۆژیهكهی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له توركیا گوتی: "له ئاكامی ٧٣ رووداوی دڵته‌زێنی هاتوچۆدا له ٣٩ پارێزگا، ٨٦ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه. له هه‌ر ١٠ كیلۆمه‌ترێكی رێگا هه‌ستیاره‌كاندا پۆلیسمان داناوه. ١٨٥ هه‌زار جه‌ندرمه و پۆلیسی هاتوچۆمان ئه‌ركدار كردووه. رووداوه دڵته‌زێنه‌كانی هاتوچۆ ئه‌مساڵ به به‌راورد به ١٠ ساڵی رابردوو له‌سه‌دا ٥١،٥ و به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردووش له‌سه‌دا ٤٨،٥ كه‌مبوونه‌ته‌وه. له ئێستاوه ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه بۆ پشووی جه‌ژنی قوربان".