Sarmand Hameed
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
وان - AA
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ٦٣ کۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای وان باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا دەستگیرکرد کە بەشێوەی نایاسایی خۆیان گەیاندبووە ئەو وڵاتە.
پارێزگای وان رایگەیاند، یەکەکانی جەندرمە لە قەزای ئیپەکیۆڵو سەر بە پارێزگای وان بارهەڵگرێکیان راگرتووە و پشکنیوویانە.
لە ئاکامی پشکنینەکەدا ٦٣ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون کە لەناو بەرهەڵگرەکەدا خۆیان شاردبوویەوە.
لە راگەیەنراوەکەی پارێزگای وان ئاماژە بەوەشدراوە کە شوفێری باهەڵگرەکە دەستگیرکراوە.
هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.