Sidar Can Eren
26 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2022
دێرسم- AA
بزنە کێوییەکان کە لە ژێر پاراستندان، لە پارکی نیشتمانیی دۆڵی مونزور لە پارێزگای دێرسم خۆرههڵاتی توركیا لەگەڵ بێچووەکانیان خۆراکیان پێ درا.
شارەکە کە بە زنجیرەیەک چیای سەخت دەوردراوە، بە جوانییە سرووشتییەکانی و گیانلەبەرە کێوییە جۆراوجۆرەکان، بووەتە جێگەی سەرنج.
ورچی قاوەیی، گورگ، بزنی کێوی، سمۆرە، بەرازی کێوی و چەندین جۆری دیکەی ئاژەڵ لە دارستان و ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەکەدا دەژین.
پارکی نیشتمانیی دۆڵی مونزور کە لەسەر رووبەری ٤٢ هەزار هێکتار دروستکراوە، ساڵانە لە وەرزی هاویندا سەدان بزنی کێوی رووی دەکات.
ئەو بزنانەی کە شوێنی مانەوەیان لە شاخەکانی ناو پارکەکەدایە، هەندێک جار بۆ دەستکەوتنی ئاو و خۆراک لە ناوچە بەرزەکانەوە دێنە خوارەوە.
بزنە کێوییەکان کە جوانییەکی بێوێنەیان بە سرووشتی ناوچەکە بەخشیووە، لەو کاتەی لە نزیک پردی ڤەنک سەرقاڵی تێرکردنی سکیان بوون، وێنەیان گیرا.
بزنە کێوی و بێچووەکانیان کە بۆ ماوەیەک لەسەر رێگای دێرسم-ئۆڤاجیک مانەوە، کاتێک بۆیان دەرکەوت کە چاودێری دەکرێن، چوونەوە سەر لووتکەکان.