Abdullah Shukur
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی کاروباری ئاینی تورکیا، لەبارەی داواکاری ٣٠٠ کەس لە فەڕەنسا پەیوەندیدار بە دەرھێھانی ژمارەیەک دەستەواژە لە قورئانی پیرۆز رایگەیاند کە "بوختانکردن بە مووسڵمانان و قورئانی پیرۆز لەسەر چەند رووداوێکی بکەر نادیار، پێچەوانەی عەقل و زانست و مێژوو و ویژدان و یاسایە".
بەپێی ئەو راگەیەنراوە نووسراوەی لەلایەن سەرۆکایەتی کاروباری ئایانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، تێدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە دوای کوشتنی ئافرەتێکی بەتەمەنی جوولەکە لە فەڕەنسا، ھەڵمەتێکی بوختانکردن لە دژی قورئانی پیرۆز و مووساَمانان دەستیپێکردووە.
راشگەیەنرا کە "گرووپێک بە بێ رێزانە داوای دەرھێنانی چەند ئایەتێکیان لە نێو قورئانی پیرۆز کردووە، ئەمەش لە رووی رەوشت و زانستەوە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نییە".
لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر ھاتووە:
"بەپێی باوەڕی گشت مووسڵمانان، قورئانی پیرۆز کۆتا کتێبە کە لەلایەن خوداوە دابەزیوە. ئەم وتە ئیلاھییە، بێ ئەوەی وشەیەکی بگۆردرێ تاکو ئەمڕۆ ھاتووە و تا رۆژی دوایش ناگۆڕێ و ناشگۆڕدرێ. بەپێی قورئانی پیرۆز، ژیانی مرۆڤ لە ھەموو شتێک گرنگترە جا باوەڕەکەی ھەرچیەک بێت. کوشتنی کەسێک بە ناحەق بە مانای کوشتنی گشت مرۆڤایەتی دێت. ژیاندنەوەی مرۆڤێکیش بە مانای ژیاندنەوەی گشت مرۆڤایەتی دێت".