Ankara
ئەنقەرە- AA
وهزارهتی تهندروستیی توركیا بڵاویكردهوه، تا ئێستا ٦٥ ملیۆن دۆز ڤاکسین لە وڵاتهكه بەکارهێندراوە.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی تەواوی ئەو هاووڵاتییانەی تەمەنیان لە سەرو ١٨ ساڵەوەیە خۆیان بکوتن.
هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگهی سیستمی ئەلەکترۆنییەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان ڤاکسین وەربگرن.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی ماڵپەڕی "covid19asi.saglik.gov.tr" کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی تورکیایە، تا کاتژمێر ١٧:٢٣ی رۆژی ٢٣ی تەمووز ٦٥ ملیۆن و هەزار و ٢٧٤ دۆز ڤاکسینی كۆرۆنا له شێوهی دۆزی یەکەم، دووەم و سێیەم بەکارهێندراون.
زۆرترین ژمارەی بهكارهێنراوی ڤاکسین لە ئیستانبوڵ بووە کە ١١ ملیۆن و ٩٧٦ هەزار و ٣٦٠ دۆز بووە، دوای ئەویش ئەنقەرە بە پێنج ملیۆن و ٢٦٢ هەزار و ٢٢٥ دۆز و ئیزمیر بە چوار ملیۆن و ٣٨٤ هەزار و ٥٦٨ دۆز دێت.