Zahir Sofuoğlu
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،١ لە کەناراوەکانی شارۆچكهی داتچا سەر بە پارێزگای موغڵا باشووری رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتی بهرێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٨:٠٤ بە کاتی ناوخۆی تورکیا روویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە قوڵایی بوومەلەرزەکە ٧،٠٨ كيلۆمەتر بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە لە دووریی ٤٠،٠٦ کیلۆمەتر لە شارۆچكهی داتچا بووە.