Abdullah Shukur
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کەرکووکی کرد.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "بە خەمبارییەوە ئەوە زانراوە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لانی کەم چوار ھاووڵاتی عێراقی لە ھێرشە تیرۆریستییەکەدا گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکە برینداربوون".
لە راگەیەندراوەکەدا تورکیا سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە گەلی عێراق کردووە و داوای لێخۆشبوونی بۆ ئەو کەسانە کردووە کە لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ھیوای زوو چاکبوونەوەیشی بۆ بریندارەکانی رووداوەکە خواستووە.
لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە: "بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکەین کە ئاشتی کۆمەڵایەتی لە شاری کەرکووک کردووەتەوە ئامانج، لە کاتێکدا ئەم شارە کلیلی پێکەوەژیان و یەکێتی عێراقە. دڵنیاین کە ئەم جۆرە کارانە ناتوانێ ببێتە رێگر لەبەردەم هەوڵەکانی سەقامگیرکردن و دانوستانی کۆمەڵایەتی لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە. تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق".