Duygu Yener
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری تەندروستی توركیا، فەخرەددین كۆجا سه‌باره‌ت بە په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له تورکیا رایگه‌یاند ''ئه‌مڕۆ ٢٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه. به‌وانه‌شه‌وه تێكڕای حاڵه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته ٤٧''.
فەخرەددین كۆجا له راگەیەنراوێکدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە، ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه ئه‌مڕۆ ٢٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا تۆماركراوه و رایگه‌یاندووە ''به‌و حاڵه‌ته نوێیانهشهوه تێكڕای ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان ٤٧ کەسه. ٢٩ حاڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌م دواییه هه‌موویان به‌هۆی دیداری راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ روویانداوه له ئه‌مریكا، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌ورووپا. سیانیان له عه‌مره گه‌ڕاونه‌ته‌وه''.