بورسا
ورچێك لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا كەوتە نێو شارەوە و كەسێكی بریندار كرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا ورچێك دەكەوێتە ناو شارەوە و ھاووڵاتییەك بریندار دەكا. دوای یەك سەعاتی روەدوونان پۆلیس توانیویەتی بە دەرزی ھۆشبەر ئەو ورچە بێھۆش بكات و بیگرێ.
ئەو ورچە سەرەتا بۆ ناو پاركی حكمەت شاھین ھەڵاتووە لەوێیەوە بۆ جادەی ئاتاتورك و لەوێشەوە بۆ پاركی بۆتانیك لە گەڕەكی ئۆرھانییە، دواتر لە گەڕەكی سینانبەی لە لایەن پۆلیس و كارمەندانی شارەدارییەوە بە دەرزی ھۆشبەر بێھۆش كراوە.
ئەو ورچە خێراتر لە كاتی چاوەڕوانكراوە ھاتووتەوە سەر ھۆشی خۆی و ھێرشی كردۆتە سەر كارمەندێكی شارەداری بە ناوی ئەحمەد یاڵان برینداریكردووە.