ئەنقەرە
بڕیاری دادگای دەستووری توركیا لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای دیاربەكر بۆ دوو پەرلەمانتاری گیراوی دۆزی كەجەكەی سەر بە بەدەپە كولسەرەن یڵدرێم و ئیبراھیم ئایھان، لە لایەن رۆژنامەی فەرمی توركیاوە بڵاوكرایەوە.
دادگای دەستووری توركیا لە بڕیاری خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە ماوەی یاسایی بەندكردنی ئەو دوو پەرلەمانتارە تێپەڕیوە و مافی ھەڵبژاردن و خۆپاڵاوتنیان پێشێلكراوە، بۆیە بڕیار دراوە سێ هەزار لیرە وەك قەرەبوو بدرێتە ھەریەك لەو دوو پەرلەمانتارە.
گولسەرەن یڵدرێم و ئیبراھیم ئایھان دەڵێن دادگای دیاربەكر ناحەقی دەرحەق ئێمە كردووە و دادگای دەستووری بڕیاری ئازادكردنمان دەردەكا.