ئەنقەرە
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، "لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ناوەندی شاری ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامدرا کە بووە ھۆی کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی زیاد لە ١٠ کەسی دیکە و ئەو دوو کوژراوەش ھاووڵاتی تورکیاین، بەڵام لێکۆڵینەوە لە ناسنامەیان و پشکنینی دی ئێن ئەی ئەو دوو کوژراوە بەردەوامە".
راشیگەیاندوە، "کارمەندان و بەرپرسانی کۆنسوڵخانەی تورکیا چوونەتە نەخۆشخانە و بەردواداچوونیان بۆ رووداوەکە کردووە و بە دامودەگازکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان راگەیاندووە کە تورکیا ئامادەی ھەموو پشتیوانییەکە، بەھەموو شێوەیەک ھاوکاری عێراق دەکات".
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها هاتووە "تورکیا بەھەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریسییە دەکات و سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوان دەکات و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت".