Fırat Taşdemir
02 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، بڕی ئەو دۆزی ڤاکسینەی کە تا ئێستا لە سەرانسەری تورکیادا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرگیراوە، ٩٥ ملیۆن دۆزی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەڕی "covid19asi.saglik.gov.tr" بڵاوکراونەتەوە تا کاتژمێر ٠٩:٥٠ی رۆژی پێنجشەممە دووی ئەیلوول، ٤٨ ملیۆن و ٦١٦ ھەزار و ٨٠٤ دۆزی یەکەم و ٣٧ ملیۆن و ٤٢٧ ھەزار و ٥٤٦ دۆزی دووەم لە ڤاکسین وەرگیراو. لەگەڵ دۆزەکانی دیکەدا، کۆی گشتی ٩٥ ملیۆن و ١١ ھەزار و ١١٦ دۆز ڤاکسین وەرگیراوە.