Muhammed Nuri Erdoğan
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٥ ھەزار و ٤٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٣ ھەزار و ٤٩٦ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٨٣ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٥ ھەزار و ٤٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٣ ھەزار و ٤٩٦ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٨٣ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ ھەزار و چوار تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵییەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەسەدا ٧٨،٧١ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٦٠،٦٥يـە.
لە تورکیا ژمارەی ئەو دۆزانهی ڤاکسین کە تا ئەمرۆ بەکارھێندراوە بۆ ٩٥ ملیۆن ٥٦٥ ھەزار و ٣٠٦ دۆز بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ٦٩١ ھەزار و ٤٢٢ دۆز ڤاکسین لە شێوەی دۆزی یەکەم، دووەم و سێیەم وەرگیراوە.