Ferdi Türkten,Abdullah Shukur
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە و تێدا ئاماژە بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی چنگ کە لە باکووری عێراق کرا و راگەیەندرا کە "تورکیا ھەموو ئیرادەی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی رووبەڕووی ھەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان ببێتەوە".
لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا ھاتووە: "جەخت لەوە کرایەوە کە تورکیا درێژە بە چالاکییەکانی خۆی لە دەریای سپی رۆژھەڵات لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی دەدات و رێگە بە سەپاندنی ئەمری واقیع نادات".
ھەروەھا لە راگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا درێژە بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار دەدات بە مەبەستی رێگری لە کۆچی بە کۆمەڵ و سەرھەڵدانی قەیرانی مرۆیی لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی لە ئیدلب.
لە پاڵ ئەمەش لە راگەیەندراوەکەدا ئیدانەی ھێرشی گشت ئەو رێکخراوی توندڕەو و رەگەزپەرستانە دەکرێ کە مرۆڤی بێ تاوان لە سریلانکا و نیوزلەندا کراوەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کرا کە ھێرشی رژێمی سووریا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژی پێچەوانەی رێککەوتنەکانی ئاستانایە.
شایهنی باسه ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا به سهرۆكایهتی سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان بهڕێوهچوو.
كۆبوونهوهكه كه له كۆشكی سهرۆكایهتی كۆمار بهڕێوهچوو و ٣ كاتژمێر و نیو خایاند.