توركيا

بەرپرسی ویلایەتی تورکیا-ی داعش دەستگیرکرا

- تیرۆریستی لیستی سووری داواکراوان، قاسم گولەر کە ناوی خوازراوی "ئەبو ئوسامە ئەلتورکی"یە و بەناو بەرپرسی ویلایەتی تورکیا-ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش-ە، پلانی وابووە بەڕێگای نایاسایی لە سووریا-وە بێتە ناو تورکیا و کردەی تیرۆریستی ئەنجامبدات.

Barış Gündoğan  | 15.06.2021 - نوێکردنەوە : 16.06.2021
بەرپرسی ویلایەتی تورکیا-ی داعش دەستگیرکرا

Ankara
ئەنقەرە - AA

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەناو بەرپرسی ویلایەتی تورکیا، قاسم گولەر-ی لە سووریا دەستگیر کرد و هێنایەوە بۆ تورکیا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستهاتوون، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، زانیاری ئەوەی بەدەستگەیشتووە کە تیرۆریستی لیستی سووری داواکراوان، قاسم گولەر کە ناوی خوازراوی "ئەبو ئوسامە ئەلتورکی"یە و بەناو بەرپرسی ویلایەتی تورکیا-ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش-ە، پلانی وایە بەڕێگای نایاسایی لە سووریا-وە بێتە ناو تورکیا و کردەی تیرۆریستی ئەنجامبدات.

دوای دەستکەوتنی ئەم زانیارییانە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و قاسم گولەر-ی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سووریا، ناوبراو دەستگیر کراوە و هێندراوەتەوە بۆ تورکیا.

قاسم گولەر، یەکێک بووە لە ئەندامە یەکەمەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و بەڵگەش زۆرە لە دژی.

ناوبراو لە ساڵانی ٢٠٠٨- ٢٠١٠ لە ناوچەی پێکدادانەکانی ئەفغانستان و پاکستان چالاکی ئەنجامداوە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٤وە چووەتە نێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

لەنێو رێکخراوەکەدا پۆستی باڵای هەبووە و بەرپرسی دارایی داعش بووە بۆ چالاکییەکانی رووسیا، ئەورووپا و تورکیا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın