Salih Bilici,Rewa Mahmut Hasan
28 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکیدا لە دەزگای گشتی وەقفی ئەنسار لە ئیستانبوڵ ئاماژەی بە چەندین پرسی ناوخۆیی تورکیا و پێگەی گەنجانی وڵاتەکەی کرد لە داهاتووی تورکیادا. لە بەشێکی گوتەکانیدا ئەردۆغان ئاماژەشی کرد بە تێروانینەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٥٣.
سەرەتا ئەردۆغان گوتی: "لەبەرامبەر پێویستیەکانی وڵاتمان، داخوازی میللەتمان، پەروەردەکردنی نەوەیەک بە شێوەیەک کە ئێمە خواستمانە و لە زۆر بواری تریشدا کەموکوڕیمان هەیە. ئێستا هەندێک هەڵوێست کە زادەی ناکۆکی کولتوور و باو و باپیرانمانە لە زمانمانەوە تا مێژووەکەمان، لەناو هەندێک لە تاکەکاندا، دەگۆڕێت. لە میدیایەوە بیگرە تا سینەما و تەکنەلۆجیا و یاسا، هێشتا لە زۆر شوێنی کاریگەر، کەسان و حزب و گرووپ و تیمی نامۆ بە میللەت و وڵاتەکەمان هەن. بە روونی دەیڵێم، زۆر لەمە نارەحەتم".
لە درێژەدا ئەردۆغان گوتی "ئیدی بەرنامەی ٢٠٥٣مان تەنها لەوە دەرچووە هیوایەتێک بێت، سوپاس بۆ خوا ئەو باوەڕەی بە گەنجەکانمان هەمان بوو هاتووەتە بەر و وەک سێوی سووری پێگەیووی لێهاتووە".
ئەردۆغان لە باسی گەنجانی وڵاتدا گوتی: "یەکێکی تر لە قارەمانە گەورەکانی ١٥ی تەمووز، گەنجەکانمانن. لەگەڵ ئەوەی ئەو یادگاریە تاڵانەیان نەبینیوە، هەر کە بیستیان هەوڵی کودەتا هەیە، راستەوخۆ گەنجەکانمان کەوتنە خۆیان. لەژێر تانکەکانەوە دەرۆیشتن و لەسەریەوە دەهاتنە دەرەوە و ئەو شوێنانەی ناپاکەکان داگیریان کردن، گەنجەکانمان رزگاریان دەکرد. گەنجەکانمان لەم کارانەدا لە ریزی پێشەوە بوون".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە باسی گۆرانکاری دەستووردا گوتی: "بە گۆڕانکاری گەڵاڵەنامەی دەستوور مەرجی تەمەنی پەرلەمانتاری هێنرایە ١٨ ساڵ. لەگەڵ یاسا گونجاوەکان لە ئەرکەکانی دیکەشدا بە هەڵبژرادن رێکخستنەوەی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت. لە ناوەندی بڕیار و دەستەی کارگێڕی پارتەکەمان نوێنەری گەنجانیشی تیادا دەبن و لەو باوەڕە دام لەو بوارەدا هاوسۆزیمان دەخەینە روو. لێرەوە رایدەگەیەنم لە هەڵبژاردنەکانیش بە هەمان شێوە دەرفەت بۆ گەنجانمان دەڕەخسێنین. زۆر دڵنیام لەوەی گەنجەکانیشمان خۆیان لە هەموو بوارێک بە جۆرێک پێدەگەیەنن کە شایستە و شایانی ئەو متمانەیە بن".