Muhammed Boztepe
30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركه‌وتوویی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوخۆی توركیا و له چالاكی خستنی به‌ناو به‌رپرسانی رێكخراوی تیرۆریستی كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ده‌روونی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی و ئه‌مه‌شیان له په‌ڕاوی یادهوهرییهكانیاندا نووسیووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌ریان گرتووه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی بینگۆل و پۆلیسی هێزی ئاماده به ناو به‌رپرسی پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆمی یه‌ژا-ستار هولیا كول كه ناوی نهێنی "مزگین شه‌ڤین سیپان"ه له‌گه‌ڵ به‌هار ئوچاك كه ناوی نهێنی "ئامارگی سه‌رهات"ه و له لیستی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدان له چالاكی خراون.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه په‌ڕاوی یاده‌وه‌ری ئه‌و تیرۆریستانهیشیان دۆزیووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون.
هولیا كول له نووسینه‌كانیدا ئاماژه‌ی به ترس، دڵه‌ڕاوكێ و بێهیوایی خۆیان كردووه و له رێكه‌وتی جیاوازدا نووسیوویه‌تی: "زۆرێك له‌و هاوڕێیانه‌ی ده‌مناسین مردوون. ژماره‌مان زۆر كه‌مبۆته‌وه. هیواكانیشمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان مردن. ناتوانین رهشبینییهكانمان كۆتایی پێ بهێنین. ئه‌و كه‌سانه‌ی ماویشن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رده‌وامی بده‌ن به ژیان. تاكه شتێك بیكه‌ین ئه‌وه‌یه خۆمان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بپارێزین. هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له ئاسمان و زه‌مینه‌وه. چونكه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا (هیچ یه‌ك له) هاوڕێكانمان رزگار نابن، نازانین چۆن مردوون. خۆی له دووره‌وه ده‌نگی ته‌قینه‌وه ده‌بیستین. ٢٢ ساڵه له ریزی رێكخراو دام هه‌رگیز ئاوا بێهیوا نه‌بووم".
به‌هار ئوچاك'یش له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا نووسیوویه‌تی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێیانه‌مان كه كه‌وتینه رێ دوای دوو ساڵی ته‌واو مردن. هاورێم له هه‌مان گروپ ئێرهان گوله‌ن كه ناوی نهێنی 'مۆرده‌م كانیڕهش' بوو به‌هۆی ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان خۆی كوشت. به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌ندرمه‌وه ناتوانین له جێی خۆمان بجوڵێین. له‌گه‌ڵ كه‌س قسه ناكه‌ین، متمانه‌مان به كه‌س نه‌ماوه".