Andaç Hongur,İsmail Özdemir
17 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "به‌شێكی زۆری عه‌فرین كۆنترۆڵكراوه. پێشتر رووبه‌ری دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ناوچه‌كانی وه‌ك جه‌رابلوس، عه‌زاز و باب له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ له‌و ناوچانه‌دا 140 هه‌زار سووری سته‌مدیده له ئارامی و ئاشتیدا له ماڵه‌كانیاندا ده‌ژین. به‌هه‌مان شێوه كاتێ عه‌فرینمان كۆنترۆڵكرد هه‌موو ئه‌و خوشك و برایانه‌مان كه به‌ناچاری له‌وێ ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه، دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانیان".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له چواره‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئارناوتكۆی ئاك پارتیدا، یڵدرم باسی له‌وه كرد كه نهێنیی سه‌ركه‌وتنی ئاك پارتی رێكخستنهكانه، نه‌ریتی رێكخستنیش راوێژكردنه.
گوتیشی: "ئێمه به راوێژ تا ئه‌مڕۆژانه هاتووین، به راوێژ یه‌كترمان ته‌واوكردووه، به عه‌قڵی هاوبه‌ش سه‌ركه‌وتووبووین له به‌ده‌ستهێنانی دڵی گه‌ل. رێكخستنی ئاك پارتی یه‌كێكه له بزاوترین رێكخستنی مێژووی سیاسه‌تی جیهان. ئاك پارتی هێشتا ته‌مه‌نی ساڵێك بوو ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و، له 12 هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌كانی زیادكرد و، تا ئه‌مرۆ هاتووه".
له به‌رامبه‌ر هۆتاف كێشانی گه‌نجان "بمانبه بۆ عه‌فرین"، یڵدرم گوتی: "كاری عه‌فرین ته‌واوبوو. بۆ جارێكی دیكه ده‌چین، وزهكهتان هه‌ڵگرن".
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی ئاك پارتی له‌گه‌ڵ گه‌ل ئاشنان و كۆبووه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتووه، هاوكات سوپاسی لقی ژنان و گه‌نجانی رێكخستنه‌كانی كرد.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاك پارتی به بێ سازشكردن له‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌ی له‌سه‌ری دامه‌زراوه و په‌یوه‌ستی خۆبه‌خشی بۆ گه‌ل خۆی نوێ كردووه‌ته‌وه و، خۆی بۆ داهاتوو ئاماده‌كردووه و، له كاتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدا له ئاك پارتیدا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست به هه‌مان خێرایی و گڕوتینه‌وه به‌رده‌وامده‌بێت و، به هه‌نگاوی دڵنیاییه‌وه به‌ره‌و ئامانجه‌كه هه‌نگاو ده‌نێت.
بینالی یڵدرم باسی له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كرد و، رایگه‌یاند: "به‌شێكی زۆری عه‌فرین كۆنترۆڵكراوه. پێشتر رووبه‌ری دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ناوچه‌كانی وه‌ك جه‌رابلوس، عه‌زاز و باب له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ له‌و ناوچانه‌دا 140 هه‌زار سووری سته‌مدیده له ئارامی و ئاشتیدا له ماڵه‌كانیاندا ده‌ژین. به‌هه‌مان شێوه كاتێ عه‌فرینمان كۆنترۆڵكرد هه‌موو ئه‌و خوشك و برایانه‌مان كه به‌ناچاری له‌وێ ماڵ و حاڵیان جێهێشتوه، دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانیان".