Sefa Mutlu,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
09 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''لە ئێستادا لەسەدا ٥٥ی فڕۆکەخانەکە تەواوبووە. رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی تەواودەبێت و دەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکات''.
بینالی یڵدرم لە ئاسمانەوە لە فڕۆکەخانەی سێیەمی ئیستانبوڵ کە لە ئێستادا کارەکانی بنیاتنانی بەردەوامە و پرۆژەکانی دیکەی شارەکەی، کۆڵییەوە.
هەریەک لە وەزیری گواستنەوە و دەریاوانیی و گەیاندنی تورکیا، ئەحمەد ئارسڵان و پارێزگاری ئیستانبوڵ، ڤاسیپ شاهین و سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ، قادر تۆپباش یاوەری یڵدرم-یان کرد لە بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەدوای بەسەرکردنەوەی گۆڕەپانی پرۆژەکە، ئاماژەی بەوەکرد فڕۆخانەکە شێوەی خۆی وەرگرتووە و ئەو بەشەی کە ماویەتی تاوەکو ساڵی داهاتوو تەواو دەکرێت و رایگەیاند ''دەرفەتی ئەوەمان هەبوو کە لە ئاسمانەوە تەماشای گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان بکەین و بەسەری بکەینەوە. تا رادەیەک فڕۆکەخانەکە شێوەی وەرگرتووە''.
بینالی یڵدرم تیشکی خستەر سەر ئەوەی بە ئاسانی دەستەبەری گواستنەوە بۆ فڕۆکەخانەکە دەکرێت و رایگەیاند ''بە مەبەستی گەیشتنی هاووڵاتییانمان لە ناوەندی شارەوە بۆ فڕۆکەخانەکە، هێلی میترۆ درووست دەکرێت. ئەمە جگە لەوەی بە مەبەستی گەیاندنی بە ئۆتۆبانەکان، کارەکان بەردەوامن. لە ئێستادا لەسەدا ٥٥ی فڕۆکەخانەکە تەواوبووە. رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی تەواودەبێت و دەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکات''.
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە لە قۆناغی یەکەمدا سێیەم فڕۆکەخانە توانای بەڕێکردنی ٩٠ ملیۆن گەشتیاری هەیە و گوتی:
"بە کەوتنەکاری ئەم فڕۆکەخانەیە وڵاتەکەمان دەبێتە خاڵی بە یەکگەیشتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا و ئەفریقا و ئاسیا لەبواری گەشتی ئاسمانیەوە و، دەبێتە ناوەندێک. هەڵبەت ئەمەش کاریگەری باشی دەبێت لەبواری ئابووری جیهانی و ناوچەکە".
لەکاتی سەیرکردنی پرۆژەکە لە ئاسمانەوە، یڵدرم گوتی: "بە جددی کارێکی سەرکەوتووانەی تێدا ئەنجام دەدرێت، وەک ئەوەی شارێکی نوێ دروست بکرێت. لە ئیستادا بە کردەیی ٣٠ هەزار کرێکار، ٨ هەزار ئامێری بیناسازی کاری تیادا دەکەن".