Etem Geylan,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەسەر بانگێشتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای، لەنێوان رۆژانی ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەم سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مای لە پاڵ بابەتە سیاسییەکاندا تاوتوێی پەرەپێدانی هاریکاریی لە بوارەکانی ئابووری، ئاسایش و بەرگریی، پێشهاتە هەرێمییەکان و لەسەرو هەموویانەوە دۆخی سووریا و عێراق، قوبرس و پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا و بابەتەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی تیرۆر، بکرێت.
ئاماژە بەوەشدەکرێت هەر لە سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، یڵدرم لەگەڵ ناوەندە ناسراوەکانی کاری تورکی و بەریتانی و هاوکات لەگەڵ رۆژنامەوانان کۆدەبێتەوە. هەروەها دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ رێکخراوی دەریاوانیی نێودەوڵەتییدا دەبێت.