Berin Alpaslan Gökçe
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
کۆجاعەلی - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئەوانەی ویستیان کودەتا بەسەر دیموکراسیدا بکەن، کاتێک سەرنەکەوتن لەوەدا دەبینرێت کە لەم رۆژانەدا لە ھەوڵی کردەیەکی نوێن لەرێگەی ئابوورییەوە. وەک چۆن ئیرادەی میللی و سەقامگیری سیاسیمان پاراست، با ھیچ کەسێک نیگەران نەبێت، بەسەر ئەو ھێرشە ئابوورییەشدا سەردەکەوین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا،گوتی: "لە ماوەی ١٦ ساڵی رابردوودا بە زۆر تاقیکردنەوەدا تێپەڕین. ھەوڵی دوژمنایەتی و ھێرش بۆ سەر ئیرادی میللی، دیموکراسی و حکوومەتە ھەڵبژێردراوەکان نەدەبڕان. دواینیان لە ١٥ی تەمووزدا بە ھەوڵێکی داگیرکاری ناپاک ویسترا دەستبەسەر ھەموو وڵاتدا بگیرێت. لەگەڵ گەلەکەمان دەست لەناو دەست ئەو ئاستەنگ و سەختیانەمان تێپەڕاند و گەیشتینە ئەمڕۆ".