İzzet Taskiran,Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
هێڵی ئاسمانی تورك كه له رێگای گه‌شتكردن بۆ ٣٠٢ خاڵ و ١٢١ وڵات زۆرترین گه‌شتی ئاسمانی بۆ وڵاتان ئه‌نجام ده‌دا،ت به قۆناغ به قۆناغی دیاریكراو كاروانی فڕۆكه‌كانی كه ٣٢٦ فڕۆكه‌ن، بۆیە ده‌كرێنه‌وه.
راوێژكاری راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانی تورك رایگه‌یاند تیمێكی ٤٠ كه‌سی سه‌رقاڵی بۆیەكردنهوهی دوو فڕۆكه‌ن له رووبه‌ری هه‌شت هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌دا.
له ماوه‌ی ٨-١٥ رۆژدا فڕۆكه‌ی جۆری پشتێنه فراوان (كۆریدۆری جووت) و پشتێنه‌ی ته‌سك (كۆریدۆری تاك) بۆیە ده‌كرێنه‌وه و ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت.
به چه‌ند قۆناغێكی جیاواز فڕۆكه‌كان بۆیە ده‌كرێنه‌وه و دوای ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش لۆگۆ و ئاڵاكان جێگیر ده‌كرێنه‌وه و دوای دره‌وشانه‌وه‌ی ته‌واویان فڕۆكه‌كان ده‌خرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی توركی كه له نیوه‌ی گۆی باكوور بۆ نیوه‌ی گۆی باشوور و، له ئه‌مریكاوه بۆ ئاسیا گه‌شتی دوور و درێژ ئه‌نجامده‌دان، رووبه‌ڕووی گۆڕانكاری به‌رچاوی كهشوههوار و جیاوازی پله‌كانی گه‌رما ده‌بێنه‌وه.
فڕۆكه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی رووبه‌ڕووی پله‌ی گه‌رمای 40-45 پله ده‌بنه‌وه و، له ئاسمانیشدا تا خوار 50 پله‌ی سه‌دی، له‌به‌رئه‌وه له هه‌ڵبژاردنی بۆیه و قۆناغی بۆیهكردندا ئه‌و هه‌لومه‌رجه سه‌ختانه له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.
له بۆیه‌كردنی فڕۆكه‌كاندا پێداویستی گونجاوی بۆیه به‌كارده‌هێنرێت كه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای جیاواز و تیشكی زیانبه‌خشی خۆر بگرێت.
به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی فرۆكه‌كه تێكڕا 350 لیتر بۆیه له فڕۆكه‌یه‌كدا به‌كاردهێنرێت، كه تێكڕا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به فڕۆكه‌كه‌وه ده‌مێنێته‌وه.