Serdar Açıl,Cemil Murat Budak
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٣٧ ئامری كارگێڕی پێشووی ناسه‌ربازیی و ١٤ ئیمامی نهێنی فه‌تۆ ده‌ركرد.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخستنه‌كانی فه‌تۆ له‌نێو كارگێڕی پێشووی ناسهربازییدا، ده‌ركه‌وتووه ژماره‌یه‌ك له ئامران له رێگای هێڵی ته‌له‌فۆنی جێگریه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه به ئیمامه مه‌ده‌نییه‌كانی فه‌تۆ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌دا، بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ٣٧ ئامری كارگێڕی پێشووی ناسه‌ربازیی و ١٤ ئیمامی نهێنی فه‌تۆ ده‌ركراوه له ٢٢ شارۆچكه‌ی سەربە پارێزگای ئه‌نقه‌ره كه گوته‌یان له‌باره‌وه دراوه كه ئه‌ندامی فه‌تۆن.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵمه‌ت بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.