Buğrahan Ayhan
21 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر، پارێزگای ئادانای هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٥:٥٥ خولەک بەکاتی ناوخۆی تورکیا، بەگوڕی ٤،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای ئادانا ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٩،٢٦ كيلۆمەتر ڕوویداوە.