بورسا
لە شاری بورسای توركیا و لە هەنگاوێكی ناوازەدا, بە بەكارهێنانی ڕووناكی LED شوێنە مێژووییەكان رۆشن دەكرێنەوە و دەبنە جێی سەرنجی هەموولایەك.
لە هەوڵێكی هاوبەشی شارەوانی شارەكەو كومپانیای PHILIPSدا, زۆرێك لە شوێنەوارە مێژووییەكانی ناوشارەكە لەڕێی سیستەمی تەكنەلۆجیای ڕووناكی LED ڕۆشن دەكرێنەوە و سیمایەكی سەرسامكەر دەدەنە شوێنەوارە مێژووییەكان.
مزگەوتی گەورەی شارەكە لەساڵانی 1396- 1400 لەلایەن یڵدرم بایەزیدی پاشای عوسمانی دروستكراوە و تائێستا بەرگەی چەندین شەڕ و كارەساتی سروشتی گرتووە و بڕیارە بەو سیستەمە نوێیە ڕێك بخرێتەوە و كاری ڕووناككردنەوەی بۆ بكرێ و بلاجكتۆری هەڵمی بۆ دادەنرێ بە ڕەنگی جیاواز دەڕازێنرێتەوە.
خانی باڵبەی كە لە سەدەكانی 15 ی پێشوودا و لەسەردەمی سوڵتان محەمەد فاتیحدا , لەلایەن باڵیبەی كوڕی هەمزە بەی لە ژێر تۆپخانەی قەڵای شارەكەدا دروستكراوە، ئێستا بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشانی خەڵكی تا سەردانی ئەو خانە بكەن بە ڕەنگی زەرد روناك كراوەتەوە.
قوللە و مزگەوتی یڵدرم كە لە سەدەی 14 ی زاینیدا و لەسەر دەستی یڵدرم بایەزین دروستكراوە، ئێستا بەشی پێشوازی لای دەرگای هاتنە ژوورەوە بەڕەنگێكی سپی سارد ڕۆشنكراوەتەوە و تەواوی بیناكەش بە ڕەنگی عەنبەری ڕۆشنكراوە و لە قوللەی كاتژمێرەكەشدا كە لەناو باخچەی تۆپخانەدا لەلایەن عەبدولحەمیدی دووەمەوە دروست كراوە لە 31 ی ئابی 1906 دا، بە ڕەنگی سپی سارد رۆشنكراوەتەوە.