Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
به‌رنامه‌ی جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 1ی تشرینی دووه‌م له‌ژێر ناونیشانی "له‌پێشدا تورکیا" بۆ رای گشتی بڵاوکرایه‌وه.
له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌هه‌په‌دا سه‌رنج بۆ ئه‌وه راکێشراوه که دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵکشان چووه و جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه "پرسی کورد" کێشه‌ی که‌میی دیموکراسییه.
له‌به‌رنامه نوێیه‌که‌ی جه‌هه‌په‌دا باس له‌وه‌کراوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که پێویسته زیاتر تێگه‌یشتن بۆ ئازادی، دیموکراسی و ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ژموونی هه‌بێت و جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که ئه‌وه فه‌راهه‌م بکرێت جێگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که نێو په‌رله‌مان بێت.
له‌هه‌ردوو به‌رنامه‌که‌ی جه‌هه‌په‌دا بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌ک له به‌ڵێنه‌کانی کردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفه‌کانی به‌رووی مێژوونووساندا، کردنی هۆتێلی مادماک به مۆزه‌خانه‌ی لێبورده‌یی و کردنی گرتووخانه‌ی دیاربه‌کر به مۆزه‌خانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی، دراوه.