Şener Toktaş,İlhan Eren İnan
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
به‌دلیس - AA
له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له شارۆچكه‌ی هیزان سه‌ربه پارێزگای به‌دلیس، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
له نزیك گوندی كاڵكانڵی سەربە شارۆچكه‌ی هیزان، مینی پاسێك وەرگەڕا و كه‌وته ناو كهندهڵانێكهوه.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كان به‌ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی هیزان.
پارێزگاری به‌دلیس، ئۆكتای چاغاتای له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له گوندی كاڵكانڵی، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون. برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی هیزان".