Büşra Nur Yılmaz
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
عەبدوڕەحمان کافکاس، کە بە بۆردومانی هێلیکۆپتەر لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە کاتی ههوڵی کودەتاكهی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)دا برینداربوو، ماوەی ١٠ ساڵە بە بوونی ٢٠ پارچە لە جەستەیدا ژیان بهسهردهبات.
کافکاس-ی تەمەن ٣٣ ساڵ، کە لە قەزای ئۆرهائەلی پارێزگای بورسا دەژی، لە کاتی هەوڵی کودەتاكهدا بۆ سەردانی برا گەورەکەی لە ئەنقەرە بووە و بە بیستنی هەواڵەکان لە تەلەڤيزیۆنەوە ڕووی له ناوچهی بێشتەپە كردووه و لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕێگریی کردن لە تانکەکان برینداربووە.
کافکاس وەک میدالیای شەرەف لهو پارچانه دهڕوانێت كه له جهستهیدان، لە هەر دەرفەتێکدا ئەو ڕووداوانەی لە کاتی هەوڵی کودەتەکەدا بەسەری هاتوون بۆ گەنجان دەگێڕێتەوە.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، کافکاس باسی لهوه كرد بەیانی ڕۆژی ١٥ی تەمووز لە یۆزگات بووە، دوای ڕاپەڕاندنی کارەکانی بەرەو ئەنقەرە بۆ لای برا گەورەکەی بەڕێکەوتووە، پاش بینینی هەواڵەکانی هەوڵی کودەتەکە لە تەلەڤيزیۆنەوە چوونەتە بارەگای سەرەکی ئاک پارتی.
کافکاس ئاماژەی بهوه کرد لەوێ قەرەبالغییەکی زۆر دروست بووه و ههموو به تهكبیر لێدان چاوەڕوان بوون و، گوتی: "بینیمان کەسێکی قژ سپی بە درێسی وەرزشییەوە لە لای کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمارەوە ڕای دەکرد و گوتی لە ڕای خودا فریا بكهون، تانکەکان دەچنە ناو کۆشکەوە. بە بیستنی ئەو قسەیە بە ڕاکردن بەرەو کۆشک چووین. هەستێکی نامۆ و کەشوهەوایەکی جیاواز هەبوو. وەک ئەوەی لەگەڵ هەموواندا ڕێککەوتبین، گەنج، بەتەمەن، ژن و پیاو، هەمووان پێکەوە نزیکەی ٣٠-٤٠ کەس بەرەو کۆشک ڕامان كرد. مەوداکە نزیکەی ٢ کیلۆمەتر دەبوو. پاشان به هێلیکۆپتەر تەقەمان لێکرا. سەرەتا نەمزانی چی ڕوودەدات. دەنگێکی هێندە بەرز دروست بوو کە بەو هەموو پەستانەوە هەستم کرد ئەندامەکانی جەستەم بەرەو خوارەوە پاڵ دەنێن. تەقینەوەیەکی هێندە بەهێز ڕوویدا. لەو کاتەدا من پێکرام".
گوتیشی: "٢٢ پارچە بەر جەستەم کەوتووە و تەنیا دوو پارچەیان لە قاچمدا دەرهێنرا، چونکە دەبوونە ڕێگر لەبەردەم ڕۆیشتنمدا. گلهیی لە دۆخمان ناکەین. خوشک و برایانمان هەن کە لەو شەوەدا شەهید بوون و غازییەکانمان هەن کە دهست و قاچیان لەدەستداوە. ٢٠ پارچە لە جەستەمدا هەن. بێگومان ناڕەحەتی خۆی هەیە، بەڵام بە دۆخمان ڕازین".